کوژران و بریندار بوونی ٧ کۆڵبەر لە ٣ ڕۆژدا

هەنگاو: لە ماوەی سێ ڕۆژی دەستپێکی مانگی مارسدا لانیکەم ٧ کۆڵبەر لە سنورەکانی کوردستان، کوژران یان بریندار بوون.

١٢ ڕەشەمە ٢٧١٨، ١٤:٤٣

 

هەنگاو: لە ماوەی سێ ڕۆژی دەستپێکی مانگی مارسدا لانیکەم ٧ کۆڵبەر لە سنورەکانی کوردستان، کوژران یان بریندار بوون.

بە پێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی سێ ڕۆژی یەکەمی مانگی مارسی ٢٠١٩،  لانیکەم ٣ کۆڵبەر لە سنورەکانی کوردستان گیانیان لەدەست داوە چوار کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی رەشەمەی ٢٧١٨/ ٣ی مارسی ٢٠١٩) کۆڵبەرێك بە ناوی”سەید واحید بەرزەنجی” کوری ئەحمەد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا و کۆڵبەرێکی دیکە بریندار بوو تا ئێستا ناسنامەی هەتا ئێستا بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.

هەروەها، ڕۆژی ڕابردوو کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٩ ساڵی خەڵکی پیرانشار بە ناوی”محەمەد شەمایلی” لە سنوری حاجی عومران  بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران بریندار کرا.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی هەینی ١ی مارس، دوو کۆڵبەری خەڵکی چاڵێدران بە ناوەکانی فەرهاد نەقشی و تاهیر ئەدیبی لە سنورەکانی ئەو شارە بە هۆی سەرمابردووی گیانیان لەدەست دا و کۆڵبەرێكی دیکەی بەناوەی بێهزاد حەیدەری توشی سەرمابردوویی بوو.

هەمان ڕۆژ، کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵكی ئورمیە بە ناوی” شەفیع سەمەدی” ٢٦ ساڵان، لە سنوری تەرگەوەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

لئەمە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی مانگی فێوریەدا  ١٢ کۆڵبەر بوونەتە قوربانی کە یەکێک لەوان گیانی لەدەست دابوو و ١١ کۆڵبەریش بریندار کراون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە