بیهنام ئیبراهیم زادە و پەیمان میرزازادە بە دانانی بارمتە ئازاد کران
هەنگاو: بێهنام ئیبراهیم زادە، چالاکی کرێکاری کورد و پەیمان میرزازادە هونەرمەندی دەستبەسەر کراوی خەڵکی ئورمیە، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
١٣ ڕەشەمە ٢٧١٨، ١٣:٣٩
هەنگاو: بێهنام ئیبراهیم زادە، چالاکی کرێکاری کورد و پەیمان میرزازادە هونەرمەندی دەستبەسەر کراوی خەڵکی ئورمیە، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ دووشەممە(١٣ی ڕەشەممەی ٢٧١٨/ ٤ی مارسی ٢٠١٩) بێهنام ئیبراهیم زادە چالاکی کرێکاری کورد بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.
بێهنام ئیبراهیم زادە شەوی چوارشەمە(٢١ی سەرماوەزی ٢٧١٨) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانحکومت لە شاری تاران دەستبەسەر کرابوو.
لەلایەکی دیکەوە و رۆژی ڕابردوو، پەیمان میرزازادە هونەرمەندی لاوی خەڵکی ئورمیە کە ڕۆژی پێنجشەممە (٢ی رەشەمە/ ٢١ ی فێوریە) بە تۆمەتی چڕینی سرود و گۆرانی حەماسی لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.