لاوێکی سونقوری لە خۆپێشاندانەکانی شاری کەرەج گیانی لەدەست داوە

11:07 - 26 November 2019

 

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی سونقور سەربە پارێزگای کرماشان لە خۆپێشاندانەکانی شاری کەرەج گیانی لەدەست داوە و بە هەژمار کردنی ئەم حاڵەتە، تا ئێستا سێ هاووڵاتیی کورد لە خۆپێشاندانەکانی شارەکانی کەرەج، تاران و ئیسلامشار گیانیان لەدەست داوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە خۆپێشاندانەکانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ٢٧١٩(١٧ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩) هاووڵاتیەکی خەڵکی سونقور بە ناوی “محەمەد حەیدەریان” گیانی لەدەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، محەمەد حەیدەریان تەمەن ١٩ساڵ و کوری ئیبراهیمە.

ئەو سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاند، ناوەندە ئەمنیەکان بۆ ڕادەستکردنەوەی  تەرمی محەمەد حەیدەریان داوای ٤٠ میلیۆن تمەنیان کردووە و بنەماڵەی تا ئێستا نەیانتوانیوە ئەو پارەیە دابین بکەن.

پێشتر هەنگاو گیانبەختکردنی هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری سەقزی بە ناوی مینا شەیخی لە شاری تاران و کەسێکی دیکەی بە ناوی موحسێن جەعفەرپەنا تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی بیجار لە شاری ئیسلامشاری بڵاو کردبوویەوە.