چارەنووسی دەستبەسەر کراوانی دوای شەڕەکەی سەردەشت نادیارە

هەنگاو: دوای کوژرانی ئەندامێکی سپای پاسداران لە پیرانشار و دوابەدوای ئەوە چوار ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک) لە سەردەشت و مەهاباد، چوار ها

١١ خەرمانان ٢٧١٩، ٢٠:٢٥

 

هەنگاو: دوای کوژرانی ئەندامێکی سپای پاسداران لە پیرانشار و دوابەدوای ئەوە چوار ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک) لە سەردەشت و مەهاباد، چوار هاووڵاتیی کورد لەو پەیوەندییەدا دەستبەسەر کراون کە چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژێک دوای تێکهەڵچوونەکەی شاری سەردەشت کە تێیدا دوو ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان گیانیان لە دەست دا، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات سێ هاووڵاتییان لە پیرانشار دەستبەسەر کردووە.

ئەو هێزانە لە پیرانشار باوک و کوڕێکیان بە ناوەکانی ”کاوە و شێرکۆ ئاگووشی“ دەستبەسەر کردووە. هاوکات کەسێکی دیکەش بە ناوی ”یووسف ڕەسووڵی“ لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراوە کە چارەنووسیان نادیارە.

ڕۆژیك دوات دەستبەسەر کردنی کاوە ئاگووشی، کوڕێکی دیکەی بە ناوی ”سادق“ هاوڕێ لەگەڵ کوڕە خاڵەکەی بە ناوی ”بایزید ڕەسووڵی“ (برای یووسف)  لە نزیک مەهاباد لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە درانە بەر دەستڕێژی گوللە و گیانیان لە دەست دا.

دەستبەسەر کردنی ئەو سێ کەسە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی تێکهەڵچوونەکە مێرمنداڵێکی تەمەن ١٨ ساڵی سەردەشت بە ناوی ”مێهران ئەحمەدیان“ دوای ئەوەی بریندار کراوە دەستبەسەر و بۆ ئورمیە گوازراوەتەوە.

هەوڵەکانی بنەماڵەی مێهران بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ناوبراو هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە بێ ئاکام ماوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە