دوو لاو کورد بە تۆمەتی هاوکاری هێزە کوردستانییەکان لەلایەن سپای پاسدارانەوە کوژران

هەنگاو: هێزەکانی سپای پاسداران لە گوندێکی سەر بە شاری مەهاباد دوو لاوی کوردیان بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستاینی دایە بەر دەستڕێژی گوللە و

٨ خەرمانان ٢٧١٩، ٢٣:٥٧

 

هەنگاو: هێزەکانی سپای پاسداران لە گوندێکی سەر بە شاری مەهاباد دوو لاوی کوردیان بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستاینی دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا هەردوویان گیانیان لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٨ی خەرمانانی ٢٧١٩ (٣٠ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، هێزەکانی سپای پاسداران لە  ناوچەی "زیندوو سپی" مەهاباد دوو لاویان رەدووناوە و دواتر هەردوویانیان  لە نێو ئۆتۆمبێلێەکەیانداداوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لەئاکامدا گیانیان لە دەست داوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری مەهاباد ناسنامەی ئەو دوو لاوەی کە کوژراون ”سادق ئاگووشی“ خەڵکی پیرانشار و کوڕە خاڵەکەی بە ناوی ”بایزید ڕەسووڵی“ خەڵکی گوندی ”حەسەن چەپ“ی مەهاباد ڕاگەیاندووە.

هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هیرشیان کردووەتە سەر ماڵی سادق و باوکیان بە ناوی ”کاوە ئاگووشی“ و برایەکی دیکەیان بە ناوی ”شێرکۆ ئاگووشی“ بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گوازتوونەتەوە.یەکێک لە سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایگەیاندووە کە چارەنووسی شێرکۆ نادیارە و نازارێت دەستبەسەر کراوە یان نا.

ئەو سەرچاوەیە کە بە هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێت ڕایگەیاند کە سادق و بایزید بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی لەلایەن سپاوە خراونەتە ژێر چاوەدێری و ڕەدوو نراون.

ڕۆژی چوارشممە ٦ی خەرمانان (٢٨ی ئاگۆست)، لە گوندی قەڵاڕەشی سەردەشت تێکهەڵچوونێکی چەکدارانە لەنێوان هێزەکانی سپای پاسداران و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک) هاتە ئاراوە کە لە ئەنجامی ئەو تێکهەڵچوونەدا دوو ئەندامی حدک بە ناوەکانی ”عەلی بایزپەروەر و ئیبراهیم عەزیز نژاد“ گیانیان لە دەست دا.

لەو تێکهەڵچوونەدا لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵیش بە ناوی مێهران ئەحمەدیان   بە تۆمەتی هاوکاری کردنی هێزەکانیی حدک بریندار و دەستبەسەر کراوە.

دوای ئەو تێکهەچوونە سپای پاسداران ڕایگەناد کە ئەو کەسانە دوای کوشتنی کادرێکی سپای پاسداران لە پیرانشار بە ناوی“خالید شوانی“ کە ڕۆژی دووشەممە ٤ی خەرمانان کوژرابوو، کوژراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە