تەقینەوەی مین لە سنوورەکانی کوردستان دوو قوربانی لێکەوتەوە

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنوورەکانی شارەکانی قەسری شیرین و پیرانشار دوو هاووڵاتیی کورد بریندار بوون.

١٣ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ٠٩:٣٨

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنوورەکانی شارەکانی قەسری شیرین و پیرانشار دوو هاووڵاتیی کورد بریندار بوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی ڕەشەممەی ٢٧٢٠ (٢ی مارسی ٢٠٢١)، بە هۆی تەقینەوەی مینێکی بەجێماوی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق لە ناوچەی سوومار سەر بە شاری قەسری شیرین لە پارێزگای کرماشان، هاووڵاتییەک بە سەختی بریندار بووە.

قایم مەقام (فەرماندار)ی شاری قەسری شیرین ڕایگەیاندووە کە ئەو کەسە لە کۆچەرییەکانی ناوچە بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی بنکە دەرمانییەکان کراوە.

لەلایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی سەتار ئەزهەری لەکاتی کێڵانی زەوی چووەتە سەر مین و بریندار بووە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ساڵی ٢٠٢٠ زایینیدا، لانیکەم ٤٠ هاووڵاتی لە سنوورەکانی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین بوونەتە قوربانی کە ١٠ کەسیان گیانیان لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە