هاووڵاتییەکی پیرانشاری بۆ دووهەم جار چووە سەر مین

هەنگاو: هاووڵاتییەکی پیرانشاری بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوو. ناوبراو لە کۆتاییی وەرز

١٢ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ٢٢:٠٧

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: هاووڵاتییەکی پیرانشاری بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوو. ناوبراو لە کۆتاییی وەرزی بەهاریش جارێکی دیکە چووبووە سەر مین.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێ شەممە ١٢ی ڕەشەممەی ٢٧٢٠ (٢ی مارسی ٢٠٢١) بە هۆی تەقینەوەی مینێکەوە لە گوندی "لەک بن"ی سەر بە پیرانشار هاووڵاتییەک بە ناوی "سەتار ئەزهەری" بریندار بوو.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەتار ئەزهەری لە کاتی کێڵانی زەوی بە تراکتۆر چووەتە سەر مین و تراکتۆرەکەی زیانی پێ گەیشتووە و خۆیشی بە هۆی بەرکەوتنی چەند پارچەیەکی مینەکەوە بریندار بووە.

ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە ٢٠ی جۆزەرانی ٢٧٢٠ (٩ی ژوئەنی ٢٠٢٠)یش لەسەر هەمان پارچەزەوی چووبووە سەر مین و چەند قامکێکی قاچی لە دەست دابوو.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ساڵی ٢٠٢٠ زایینیدا، لانیکەم ٤٠ هاووڵاتی لە سنوورەکانی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین بوونەتە قوربانی کە ١٠ کەسیان گیانیان لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە