دوو بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کران

هەنگاو: دوو بەندکراوی سیاسی خەڵکی پیرانشار دوای تەواوبوونی سزای بەندکرانەکەیان لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کران.

٢٠ خاکەلێوە ٢٧٢١، ١٣:٤١

 

هەنگاو: دوو بەندکراوی سیاسی خەڵکی پیرانشار دوای تەواوبوونی سزای بەندکرانەکەیان لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ١٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ (٨ی ئاوریلی ٢٠٢١)، دوو بەندکراوی سیاسی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی ئەحمەد عەبدوڵڵاپوور و زاهیر پەسوپیش دوای تەواوکردنی سزای سێ مانگ بەندکرانەکەیان لە بەندیخان ناوەندیی نەغەدە ئازاد کران.

ئەحمەد عەبدوڵڵاپوور ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەشەممەی ٢٧٢٠(٢٧ی فێوریەی ٢٠٢١) و زاهیر پەسوپیش ڕۆژی دووشەممە ١٩ی ڕەشەممە (٩ی مارس) دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەیان ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە کرابوون.

زاهیر پەسوپیش خەڵکی گوندی چیانە شەوی سێشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (١٧ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠) لەگەڵ چەند کەسی دیکەی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و دوای سێ حەوتوو دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ناوبراو دواجار ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی بەفرانبار (١٨ی ژانویە لەلایەن دادگای شۆڕشی پیرانشار بە تۆمەتی هاوکاری کرد لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سزای ٣ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

ئەحمەد عەبدوڵڵاپوور ڕۆژی دووشەممە ١٩ی سەرماوەزی ٢٧١٨ (١٠ی دێسامبری ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و پاش ٤٠ ڕۆژ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا تەواوبوونی قۆناغەکانی دادگایی کرانی، ئازاد کرابوو.

ناوبراو دواجار ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕێبەندانی ٢٠١٨ (٦ی فێوریەی ٢٠١٩) لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی پیرانشار بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکرات” سزای پێنج مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا کە تواتر بۆ ٣ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە