سزای سێدارەی دوو هاووڵاتی لە بەندیخانەی سنە جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢٨ی جولای ٢٠٢٢) سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەوڵاوا بە ناوەکانی هیوا ئەحمەدی و پەیام یەزدانی لە

٥ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١٩:٤٢


هەنگاو: پێنجشەممە ٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢٨ی جولای ٢٠٢٢) سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەوڵاوا بە ناوەکانی هیوا ئەحمەدی و پەیام یەزدانی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.


بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هیوا ئەحمەدی خەڵکی گوندی بێساران و پەیام یەزدانی خەڵکی گوندی کەکلیک ئاوا سەر بە شاری سەوڵاوا، پێنج ساڵ لەمەو پێش لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپا.

ئەم دوو هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە هاوڕێ لەگەڵ دوو بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی عەبدوڵڵا ڕەحیمی تەمەن ٧٢ ساڵ و سوهەیلا عابیدی تەمەن ٣٣ ساڵ بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێدارە گوازرابوونەوە ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ناوەندیی سنە. سزای سێدارەی سوهەیلا عابیدی و عەبدوڵڵا ڕەحیمی ڕۆژی ڕابردوو جێبەجێ کرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە