سێیەمین قوربانی تەقینەوەی مین لە کوردستان لە ماوەی یەک حەوتوودا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو و بە تۆمارکردنی ئەم حاڵەتە لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا سێ هاووڵاتی لە شار

٢٩ ڕەزبەر ٢٧٢١، ٠٩:٤٦

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو و بە تۆمارکردنی ئەم حاڵەتە لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا سێ هاووڵاتی لە شارەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی تەقینەوەی مین.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی ڕەزبەری ٢٧٢١ (٢١ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، هاووڵاتییەک بە ناوی "زانیار عەبدووڵڵاهی" بە هۆی تەقینەوەی مین لاقی بە سەختی بریندار بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، زانیار عەبدووڵڵایی لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات لە نزیکی پاسگایەکی کۆنی سپای پاسداران لە گوندی "جانداران"-ی ناوچەی خەلیفان سەر بە شاری مەهاباد بە هۆی تەقەینەوەی مین بە سەختی بریندار بووە.

زانیار عەبدووڵڵاهی بە مەبەستی پێڕاگەیشتنی پزیشکی گوزراوەتە بۆ یەکێک لە بنکە تەندروستییەکانی شاری مەهاباد.

ڕۆژی شێشەممە ٢٧ی ڕەزبەر (١٩ی ئۆکتۆبر) هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی "ئارام ئەحمەدی" تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە کاتی کارکردن لە شارۆچکەی  بێستوون سەر بە شاری هەرسین بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی لاقی بریندار بووە.

هەروەها، ڕۆژی پینجشەممەی حەوتووی ڕابردوو ئەندامێکی سپای پاسداران بە ناوی "ڕەسوڵ ڕەحمانی" تەمەن ٢٥ ساڵ لە سنووری نەوسود بە هۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لەدەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە