سەرووی ٢٥٪ی ئەو کەسانەی کە ساڵی ٢٠١٨ لە ئێران لەسێدارە دراون کوردن

هەنگاو: بە پشتبەستن بە ناوەندی ئاماری دوو ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو و ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، لەماوەی سالی ٢٠١٨ی زایینیدا ٢٧٣ کەس لەئێران لەسێدارە دراو

٧ ڕەشەمە ٢٧١٨، ١٣:٤٩

 

هەنگاو: بە پشتبەستن بە ناوەندی ئاماری دوو ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو و ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، لەماوەی سالی ٢٠١٨ی زایینیدا ٢٧٣ کەس لەئێران لەسێدارە دراون کە ٧٠ کەسیان هاووڵاتیی کورد بوون.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بڵاوی کردووەتەوە، لەماوەی ساڵی ٢٠١٨ زایینیدا لانیکەم ٢٧٣ کەس لەئێران لەسێدارە دراون کە بە نیسبەت ساڵی ٢٠١٧ ئەو ڕێژەیە ٤٨٪ کەمی کردووە.

لەکۆتایی ساڵی ٢٠١٨ ی زایینی  ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند کە لەو ساڵەدا ٦٩ هاووڵاتیی کورد لەسێدارە دراون کە ڕۆژێک دوای ئەو ڕاپۆرتە هاووڵاتییەکی دیکەی کورد لەسێدارە درا و ژمارەی ئەو هاووڵاتییە کوردانەی کە لەساڵی ٢٠١٨ دا لەسێدارە دران گەیشتە ٧٠ کەس.

بە سەرنجدان بە ئامارەکانی ئەو دوو ڕیکخراوە دەردەکەوێت کە ٢٥.٥٪ی ئەو کەسانەی کە لە ساڵی ٢٠١٨ دا لە ئێران لەسێدارە دراون هاووڵاتیی کورد بوون.

هەروەها، لەماوەی ساڵی ٢٠١٨ دا لە هەموو ئێران ٥ ژن لەسێدارە دراون کە ٣ کەسیان کورد بوون.

 

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە