شەش بەندکراوی سیاسی و مەزهەبی کورد لە بەندیخانەی ئورمیە ئازاد کران

هەنگاو: لانیکەم شەش بەندکراوی سیاسی و مەزهەبی کورد دوای ڕاگەیاندنی لێبوردن دەزگای دادوەریی ئێران لە بەندیخانە ئازاد کران.

٢٧ خاکەلێوە ٢٧٢١، ١٢:٤٨

 

هەنگاو: لانیکەم شەش بەندکراوی سیاسی و مەزهەبی کورد دوای ڕاگەیاندنی لێبوردن دەزگای دادوەریی ئێران لە بەندیخانە ئازاد کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ (١٥ی ئاوریلی ٢٠٢١)، لانیکەم ٦ بەندکراوی سیاسی و مەزهەبی کورد بە ناوەکانی مستەفا سەبزی، ئەکەبەر ڕەشیدی، ڕزگار یوسف ماولی، ڕەحیم حەسەن مەحاڵی، ئەسلان شیری و فەرشاد تەمرزاده دوابەدوا  ڕاگەیاندنی لێبوردن دەزگای دادوەریی ئێران لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ئازاد کران.

١- مستەفا سەبزی خەڵکی ماکۆ، جۆزەردانی ساڵی ٢٧١٣ (٢٠١٣) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) سزای ١٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا و ئەم سزایە لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئورمیە وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە.

٢_ ڕەحیم حەسەن مەحاڵی خەڵکی پیرانشار، ساڵی ٢٧١٨ (٢٠١٨) لەلایە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر و ساڵ دواتر لەلایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە تۆمەتی “سیخوڕی بۆ هەرێمی کوردستان” سزای ٤ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا. ناوبراو کۆتایی مانگی ڕەشەممەی ساڵی ٢٧١٩ (مارسی ٢٠٢٠) بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی خۆی بە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ناساند.

٣_ ئەکبەر ڕەشیدی خەڵکی سەڵماس کە خاون پێداویستی تایبەتە، ڕۆژی سێشممە ١٨ی پووشپەری ٢٧١٩ (١٩ی ژوئەنی ٢٠١٩) لەلایە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و دواتر لەلایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی وئرمیە بە تۆمەتی “بەغی” لە ڕێگای ئەندامەتی لە گرووپە جیهادییەکان سزای ١٥ ساڵ بەندکران، بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی” سزای ٥ ساڵ بەندنکران و بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی حکوومەت” سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

٤_ فەرشاد تەمرزادە خەڵکی ئورمیە، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ (١٢ی نۆڤەمبری ٢٠١٨) لەلایەن هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ گرووپە مەزهەبییە توندئاژۆکان سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

٥_ ئەسلان شیری خەڵکی ئورمیە، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ (١٢ی نۆڤەمبری ٢٠١٨) لەلایەن هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ گرووپە مەزهەبییە توندئاژۆکان سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

٦_ ڕزگای یوسف ماولی، ٣ ساڵ پێش دەستبەسەر و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ گرووپە مەزهەبییە توندئاژۆکان سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە