لە یەک حەفتەدا سێ هاووڵاتیی کورد بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵە گیانیان لە دەست داوە

هەنگاو: بە گیان لە دەست دانی هاووڵاتییەکی ڕوانسەری بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵەوە، ژمارەی ئەو هاووڵاتییە کوردانەی کە لەماوەی یەک حەفتەدا بە هۆی

٢١ ڕێبەندان ٢٧١٨، ٢٠:٠٨

 

هەنگاو: بە گیان لە دەست دانی هاووڵاتییەکی ڕوانسەری بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵەوە، ژمارەی ئەو هاووڵاتییە کوردانەی کە لەماوەی یەک حەفتەدا بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵە گیانیان لە دەست داوە گەیشتە سێ کەس.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی هەینی (٢٠ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ / ٩ی فێوریەی ٢٠١٩)، هاووڵاتییەکی خەڵکی ڕوانسەر دوای ئەوەی سەردانی ناوەندی دەرمانی ئەو شارەی کرد، بە هۆی کەمتەرخەمی کادری پزیشکی و لێدانی دەرزی هەڵە، گیانی لە دەست دا.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری ڕوانسەر ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە کوردەی ”تاهیر سەیدی“ تەمەن ٣٧ ساڵ و کوڕی دەروێش عەلی ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تاهیر سەیدی خەڵکی گوندی مێرگانی ڕوانسەر و خێزاندار بووە و بە پێی خۆی سەردانی ئەو ناوەندە دەرمانییە کردووە، بەڵام بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵەوە گیانی لە دەست داوە.

شاری ڕوانسەر زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس حەشتمەتی هەیە، بەڵام ئەو شارە نەخۆشخانەی نییوە و تەنیا ناوەندێکی دەرمانی هەیە. یەکێک لە هاووڵاتیانی دانیشتووی ڕوانسەر لەوبارەوە بە هەنگاوی وت: ”کادری پزیشكی ناوەندی دەرمانیی ڕوانسەر بێ ئەزموونن و لە ڕاستیدا کایە بە گیانی خەڵک دەکەن“.

لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا دوو لاوی دیکەی کورد بە ناوەکانی دڵنیا سەلیمی خەڵکی بۆکان و فەرهاد پیشکار خەڵکی دێهلۆڕان بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵەوە گیانیان لە دەست دابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە