هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.

٨ ڕەشەمە ٢٧١٨، ٢٢:٠٠

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمیر ١٠ی شەوی (٦ی ڕەشەممەی ٢٧١٨ / ٢٥ی فیوریەی ٢٠١٩)، هێزەکانی ستادی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٥ ساڵی خەڵکی سنە بە ناوی ”عەلی ئەڵڵاوەیسی“  و دەستبەسەریان کردووە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەڵڵاوەیسی کە بە هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێت بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە ”عەلی ئەڵڵاوەیسی بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر و لەوکاتەوە چارەنووسی نادیارە و نازانرێت کە لەکوێ ڕاگیراوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی سێشممە (٢٣ی پووشپەڕی ٢٧١٨ / ١٤ی ژوئیەی ٢٠١٨) هاوڕێ لەگەڵ چوار کەسی دیکە بە هەمان تۆمەت دەستبەسەر و دوای دوو حەفتە بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە