ڕاپۆرتێک لە سەر ڕاشد مونتەزری بەندکراوی سیاسی خەڵکی کامێران

هەنگاو: ڕاشد مونتەزری هاووڵاتیی خەڵکی کامێران سزای بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیراوە. حوسێن کەمانگەر خە

١٧ پووشپەڕ ٢٧٢١، ١٥:١٧

 

هەنگاو: ڕاشد مونتەزری هاووڵاتیی خەڵکی کامێران سزای بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیراوە. حوسێن کەمانگەر خەزووری ڕاشد ئێستا لە بەندیخانەی سنە سەرقاڵی تێپەڕاندنی سزای ١٥ ساڵ بەندکرانەکەیە و هاوژیەنەکشی بە ناوی ناهید کەمانگەر ئەم ڕۆژانە دەستبەسەر کراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٧ی بانەمەڕی ٢٧٢١ (٢٧ی ئاوریلی ٢٠٢١)، ڕاشد مونتەزری هاووڵاتیی خەڵکی کامێران بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ١٤ مانگ بەندکرانەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازراوەتەوە. هەواڵی سەپاندنی سزای بەندکران بە سەر ئەو چالاکە کوردە و دەستبەسەر کرانی ناوبراو میدیایی نەبووەتەوە و هەنگاو وەکوو یەکەم سەرچاوە بڵاوی دەکاتەوە.

ڕاشد مونتەزری ڕۆژی شەممە ١٥ی بەفرانباری ٢٧١٨ (٥ی ژانویەی ٢٠١٩) لەلایەن هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامێران دەستبەسەر و دوای ٤ مانگ و نیو بەندکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

دانیشتنی دادگای ڕاشد مونتەزری و ٩ کەسی دیکە مانگی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (ژوئیەی ٢٠٢٠) لە لقی یەکەی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بەڕێوە جوو،

ڕاشد مونتەزری دواجار بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی” لە رێگای ئەندامەتی لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) سزای ٥ سال و ٦ مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ١٨ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا کە سزای ١٨ مانگەکەی بە هۆی ئەوەی تانەی لە بڕیاری دادوەر نەدابوو بۆ ١٤ مانگ بەندکران بە هەژمارکردنی ماوەی پێشووی دەستبەسەر کردن کەم کرایەوە.

حوسێن کەمانگەر خەزووری ڕاشد هەر بەو تۆمەتە سزای ١٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە و ئێستا لە بەندیخانەی سنە ڕاگیراوە و ناهید کەمانگەر هاوژینەکەشی ڕۆژی دووشەممە ١٥ی پووشپەڕ (٦ی جولای) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە