کوژران و برینداربوونی ١١ کۆڵبەر لە ٦ ڕۆژدا
هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران و بەمەش لە ماوەی کەمتر لە یەک حەوتوودا کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کو
هەنگاو: دوو کۆڵبەری دیکە لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران و بەمەش لە ماوەی کەمتر لە یەک حەوتوودا کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە و ١٠ کۆڵبەری دیکەش بریندار کراون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٩ی سەرماوەزی ٢٧٢١ (٣٠ی نۆڤەمبەر) ، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی محەمەد نەوسوودی و ئەمیر وەیسی بریندار کراون.
هەمان ڕۆژ لە سنووری بانە کۆڵبەرێکی ١٩ ساڵە بە ناوی عادڵ عەلیپوور بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە و دوو کۆڵبەریدیکە بە ناوەکانی یاسین ئەمین پوور و فەرەیدوون محەمەدی بریندار کراون.
ڕۆژی یەکشەممە ٧ی سەرماوەز (٢٨ی نۆڤەمبر)، کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی سەید عیزەدین بایزیدی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران بریندار کراوە.
هەروەها، ڕۆژی پێنج شەممە ٤ی سەرماوەز (٢٥ی نۆڤەمبر) کۆڵبەرێکی خەڵکی ئورمیە بە ناوی نیهاد محەمەد پوور لە سنووری ئەو شارە بریندار کراوە و ٤ کۆڵبەریش لە سنووری شاری نەوسوود بە ناوەکانی فەریاد وەیسی، میلاد ئەحمەدی، پوریا وەیسی و ئیحسان حەبیبی بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون.