سەقز .. دەستبەسەرکرانی ٥مین کەس لە ماوەی حەفتەی رابردوودا
هەنگاو: هاووڵاتییەکەی کوردی خەڵکی شاری سەقز کە خوێندنی لە رشتەی شیمیدا تەواو کردووە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سەقزەوە دەستبەسەر کرا و ئاماری دەستبەسەر
هەنگاو: هاووڵاتییەکەی کوردی خەڵکی شاری سەقز کە خوێندنی لە رشتەی شیمیدا تەواو کردووە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سەقزەوە دەستبەسەر کرا و ئاماری دەستبەسەرکرانەکان لەو شارەد لەماوەی حەفتەی ڕابردوو گەیشتە ٥ کەس.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، رۆژی سێشەمەی حەفتەی رابردوو، (٢٥ی بانەمەڕی ٢٧١٨/ ١٥ مەی ٢٠١٨) هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سەقز هاووڵاتییەکی کوردی دانیشتووی ئەو شارەیان بەناوی "فارووق فیرووزی" دەستبەسەر کردووە.
فارووق فیرووزی خەڵکی گوندی قەیلەسوونی شاری سەقزە و خوێندنی لە رشتەی شیمیدا تەواو کردووە کە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان دەستبەسەر کراوە.
سەرەڕای تێپەربوونی ٥ رۆژ لەدەستبەسەربوونی ئەو هاووڵاتییە کوردەی خەلڵی شاری سەقز، هیچ زانیارییەک لە شوێنی راگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.
هەروەها رۆژی شەمە (٢٢ی بانەمەڕ/ ١٢ی مای) فواد کەیخوسرەوی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە شاری سەقز دەستەبسەر و رەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کرا.
فواد کەیخوسرەوی پێشتر لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە ٦ مانگ بەندکران مەحکووم کرابوو.
لەلایەکی دیکەوە، هاوکات لەگەڵ دەستبەسەر کرانی فارووق کەیخوسرەوی، دوو هاووڵاتیی دیکە بەناوەکانی غەریب و کامیل شەریفزاده و خەلکی شاری سەقز بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەیان خۆیان بە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ناساندبوو.
هەروەها هاوولاتییەکی دیکە بەناوی "محەمەد مەهجوور" سەرەتای مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ لەلیەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.