سیروان ئیبراهیمی، بەرپرسی ئەنجومەنی نۆژین لە کامیاران بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: یەکێک لە ئەندامە دەستبەسەر کراوەکانی ڕێکخراوی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین و بەرپرسی لقی کامیارانی ئەو ڕێکخراوە،

٢١ خەرمانان ٢٧١٩، ١٢:٢٤

 

هەنگاو: یەکێک لە ئەندامە دەستبەسەر کراوەکانی ڕێکخراوی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین و بەرپرسی لقی کامیارانی ئەو ڕێکخراوە، دوای دوومانگ و نیو دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاوم ئەمرۆ پێنجشەممە ٢١ی خەرمانانی ٢٧١٩(١٢ی سێپتامبری ٢٠١٩)، سیروان ئیبراهیمی، بەرپرسی ڕێکخراوی نۆژین لە کامیاران دوای دوو مانگ و نیو بەندکران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا.

سیروان ئیبراهیمی ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ٥ی پووشپەڕی ٢٧١٩  (٢٦ی ژوئیەی ٢٠١٩)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیارانەوە دەستبەسەر کرابوو.

یەکێکی دیکە لە ئەندامانی ئەنجومەنی نۆژین لە کامیاران بە ناوی منەت ڕەحمانی هەمان رۆژ دەستبەسەر و بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە هەنگاو ڕۆژی شەممە بە دانانی بارمتە ئازاد دەکرێت.

زارا محەممەدی بەرپرسی ئەنجومەنی نۆژین هێشتا چارەنووسی نادیارە و بنەماڵەکەی سێ مانگە هیچ جۆرە پەیوەندییەکیان لەگەڵی نەبووە.

لەلایەکی دیکەوە، ئارام زەندی چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە ئەمڕۆ و دوای دوو حەفتە دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

هەروەها چەند ڕۆژ پێش فایق یوسفی ئەندامی گروپی شاخەوانی هەڵۆی سەقز دوای دوو مانگ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە