سێ چالاکی مەدەنی خەڵکی سەقز سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپا

سێ چالاکی مەدەنی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی میقداد حەسەن نەژاد، محەممەد سەلیمی و زەمانە زێویە کە زستانی ڕابر

١٤ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ٠٩:٢٤

 

هەنگاو: چوارشەممە ١٤ی بانەمەڕی ٢٧٢٢

سێ چالاکی مەدەنی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی میقداد حەسەن نەژاد، محەممەد سەلیمی و زەمانە زێویە کە زستانی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستەبسەر کرابوو، لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە سەرۆکایەتی دادوەر جەواد مستەفایی بە تۆمەتی «ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەت» سەرجەم سزای ٢٧ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپا.

بەگوێرەی ئەو سزایە کە ڕۆژی چوارشەممە ٨ی بانەمەڕ بە فەرمی پێیان ڕاگەیەندراوە، محەممەد سەلیمی سزای ١١ مانگن بەندکران، میقداد حەسەن نەژاد سزای ٦ مانگ بەندکران و زەمانە زێویە سزای ١٠ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

جێگای ئاماژەیە کە کاوە ڕەشید زادە شووی زەمانە زێویە یەکێکی دیکە لە تۆمەتبارانی ئەم دۆسیەیە بووە کە ناوبراو لەو تۆمەتانە بێبەری کراوە.

ئەم سێ چالاکە مەدەنییەی خەڵکی سەقز مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کران و میقداد حەسەن نەژاد تەمەن ٢٧ ساڵ و زەمانە زێویە تەمەن ٢٩ ساڵ پاش مانگێک دەستبەسەر کران و محەممەد سەلیمی تەمەن ٢٨ ساڵ پاش دوو مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.

پێویست بە ئاماژە پێکردنە کە ئەم سێ کەسە لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بوون لە مافی هەبوونی پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە