سەپاندنی سزای بەندکران بە سەر ١٥ چالاکی کورد لە مانگی ئەپریلی ٢٠٢٢ دا

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لقەکانی دادگاکانی شۆڕش و تاوانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شارەکانی کوردستان لانی ک

١٥ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ٠١:٤٠

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لقەکانی دادگاکانی شۆڕش و تاوانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شارەکانی کوردستان لانی کەم ١٥ چالاکی سیاسی و مەدەنی کوردیان بە بەندکران سزا داوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئەپریلی ٢٠٢٢دا، لانی کەم ١٥ چالاکی سیاسی کورد لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دادگایی کراون و سزای ١٢ ساڵ و ٣ مانگ بەندکران و هەروەها ساڵێک و ١١ مانگ و ٤ ڕۆژ بەندکرانی هەڵپەسێڕدراویان بە سەردا سەپاوە.

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە چالاکێکی ژن، میدیاکارێک و هەروەها کەسایەتییەکی ئایینی کورد لە ناو ئەو کەسانەدا کە سزایان بە سەردا سەپاوە.

زیاترین سزاکان کە ٥ حاڵەتە لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سەقز بە سەرۆکایەتی دادوەر جەواد مستەفایی و ئەکبەر میرزایی بە سەر چالاکانی کورد سەپاوە.

جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان
چالاکی سیاسی: ١٥ حاڵەت کە دەکاتە ١٠٠٪ی کۆی حاڵەتەکان
چالاکی مەدەنی: هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە
چالاکی مەزهەبی: هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە

جیاکردنەوە بەپێی پارێزگاکان
کرماشان: هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە
سنە: ٩ حاڵەت (١ چالاکی ژن و ٨ چالاکی پیاو)
ئورمیە: ٦ حاڵەت (٦ چالاکی پیاو)
ئیلام: هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە

ئەو دادگایەی کە سزاکەی سەپاندووە
لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سەقز: ٥ حاڵەت
لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی شنۆ: ٢ حاڵەت
لقی یەکی دادگای شۆڕشی شنۆ: ١ حاڵەت
لقی یەکی دادگای سەربازی ئورمیە: ١ حاڵەت
لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی کامێران: ٢ حاڵەت
دادگای شۆڕشی نەغەدە: ٢ حاڵەت




ناوی ئەو کەسانە بە شێوەی خوارەوەیە؛

۱- شێرزاد مامەندی خەڵکی شنۆ سزای ٢ ساڵ بەندکران
۲- حەیدەر عەلیزادە خەڵکی شنۆ سزای ٤ ساڵ بەندکران
۳- واحید شێخ محەممەدی خەڵکی شنۆ سزای ٦ مانگ بەندکران
۴- عەبدولواحید عەباسی زادە خەڵکی بانە سزای ٣ مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراو
۵- هۆشار شەعبانی خەڵکی بانە سزای ٨ مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراو
۶- ئەحمەد مەولوودی خەڵکی سنە سزای ٥ مانگ بەندکران
۷- حەسەن خەلیانی خەڵکی نەغەدە سزای ٥ مانگ بەندکران
۸- محەممەد میرزا ڕەحمانی خەڵکی کامێران سزای ٣ مانگ و ١ ڕۆژ بەندکرانی هەڵپەسێردراو
۹- ئامانج قوربانی خەڵکی کامێران سزای ٣ مانگ و ١ ڕۆژ بەندکرانی هەڵپەسێردراو
۱۰- سیروان قوربانی خەڵکی کامێران سزای ٣ مانگ و ١ ڕۆژ بەندکرانی هەڵپەسێردراو
۱۱- بورهان کەمانگەر خەڵکی کامێران سزای ٣ مانگ و ١ ڕۆژ بەندکرانی هەڵپەسێردراو
۱۲- محەممەد سدیق عەزیزی خەڵکی شنۆ سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران
۱۳- زەمانە زێویە خەڵکی سەقز سزای ١٠ مانگ بەندکران
۱۴- محەممەد سەلیمی خەڵکی سەقز سزای ١١ مانگ بەندکران
۱۵- میقداد حەسەن نەژاد خەڵکی سەقز سزای ٦ مانگ بەندکران

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە