سەپاندنی سزای بەندکران بە سەر ۱۶ چالاکی کورد لە مانگی مەی ٢٠٢٢ دا

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لقەکانی دادگاکانی شۆڕش و تاوانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شارەکانی کوردستان لانی کەم ١٦ چالاکی سیا

١٣ جۆزەردان ٢٧٢٢، ١٩:٢٨


هەنگاو: هەینی ١٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٢

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لقەکانی دادگاکانی شۆڕش و تاوانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شارەکانی کوردستان لانی کەم ١٦ چالاکی سیاسی و مەدەنی کوردیان بە بەندکران سزا داوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی مەی ٢٠٢٢دا، لانی کەم ١٦ چالاکی سیاسی کورد لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دادگایی کراون و سزای ٢٧ ساڵ و ٣ مانگ و ١ ڕۆژ بەندکران و هەروەها ٧ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێڕدراویان بە سەردا سەپاوە.

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە سێ چالاکی ژن و چالاکێکی ژینگەپارێز لە ناو ئەو کەسانەدا کە سزایان بە سەردا سەپاوە.

زیاترین سزاکان کە ١٠ حاڵەتە لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر جەواد حوسێن سەعیدی بە سەر چالاکانی کورد سەپاوە.

جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان
چالاکی سیاسی: ١٦ حاڵەت کە دەکاتە ١٠٠٪ی کۆی حاڵەتەکان
چالاکی مەدەنی: هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە
چالاکی مەزهەبی: هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە

جیاکردنەوە بەپێی پارێزگاکان
کرماشان: هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە
سنە: ١١ حاڵەت (١ چالاکی ژن و ١٠ چالاکی پیاو)
ئورمیە: ٥ حاڵەت (٢ چالاکی ژن و ٣ چالاکی پیاو)
ئیلام: هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە

ئەو دادگایەی کە سزاکەی سەپاندووە
لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە: ١٠ حاڵەت
لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی مەریوان: ١ حاڵەت
لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی مەهاباد: ٣ حاڵەت
لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە: ١ حاڵەت
لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی پیرانشار: ١ حاڵەت


ناوی ئەو کەسانە بە شێوەی خوارەوەیە؛

۱- خالید سەیف پەناهی خەڵکی سنە سزای ٩١ ڕۆژ بەندکران
۲- ئالان برزویی خەڵکی مەریوان سزای ٦ مانگ بەندکران
۳- حوسێن ئیبراهیم حەمزە خەڵکی بۆکان سزای ٥ ساڵ و ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکران
۴- جەماڵ یووسفی خەڵکی بۆکان سزای ٥ ساڵ و ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکران
۵- ئەفشین حوسێن پەناهی خەڵکی دێولان سزای ١ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو
۶- عەلی ئەڵڵاو وەیسی خەڵکی سنە سزای ٢ ساڵ بەندکران
۷- فەردین ڕەحیمی خەڵکی سنە سزای ٢ ساڵ بەندکران
۸- قانع خاتری خەڵکی سنە سزای ٢ ساڵ بەندکران
۹- مەرزیە موراد وەیسی خەڵکی سنە سزای ٢ ساڵ بەندکران
۱۰- سیروان عەبدوڵڵایی خەڵکی سنە سزای ٢ ساڵ بەندکران
۱۱- مەهدی سەیفی خەڵکی سنە سزای ٢ ساڵ بەندکران
۱۲- عەتا ڕەزا ڕوبابی خەڵکی سنە سزای ٢ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو
۱۳- محەممەد ڕەسووڵ ئەلیاسی خەڵکی پیرانشار سزای ١٨ مانگ بەندکران
۱۴- سامان میرەکی خەڵکی سنە سزای ٦ مانگ بەندکران
۱۵- نەخشین ئەحمەدی خەڵکی مەهاباد سزای ٣ مانگ بەندکران
۱۶- نەرمین ئەحمەدئابادی خەڵکی بۆکان سزای ١ ساڵ بەندکران و ٤ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە