ڕاپۆرتێک لە سەر ٧ ژنە بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران
هەنگاو: لانیکەم ژنی کورد کە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەزهەبی دەستبەسەر کراون، لە بەندیخانەکانی سنە و خۆی دەستبەسەر کراون.
هەنگاو: لانیکەم ٧ ژنی کورد کە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەزهەبی دەستبەسەر کراون، لە بەندیخانەکانی سنە و خۆی دەستبەسەر کراون.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ئێستادا ٧ ژنی کود کە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەزهەبی لە بەندیخانەکانی ئێران ڕاگیراون.
١_ زەینەب جەلالیان
زەینەب جەلالیان تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی ماکۆ، ١١ ساڵ پێش بە تۆمەتی ئەندامەتی لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان دەستبەسەر و دواتر حوکمی بەندکرانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپا و ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری خۆی ڕاگیراوە.
٢_ سەحەر کازمی
سەحەر کازمی خەڵکی سنە، ڕێکەوتی ١٨ی گەلاوێژی ساڵی ٢٧١٩ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە حوکمی ٢٠ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا. ناوبراو ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ڕاگیراوە.
٣_ سیما مورادی
سیما مورادی خەڵکی سەڵماس، مانگی سەرماوەزی ساڵی ٢٧١٨ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەڵماسەوە دەستبەسەر و دواتر بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی حوکمی ٩ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا و ئێستا لە بەندیخانەی ناوندیی شاری خۆی ڕاگیراوە.
٤_ مەقبوولە سکانوەند
مەقبوولە سکانوەند خەڵکی ماکۆ، سەرماوەزی ساڵی ٢٧١٨ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیەوە دەستبەسەر و ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری خۆی دەستبەسەرە.
٥_ ئێران ڕاه پەیکەر
ئێران ڕاه پەیکەر تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی مەریوان، ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی بانەمەڕێ ٢٧١٩ ، کاتێک لە هەرێمی کوردستان دەگەڕایەوە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەر و ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ڕاگیراوە.
٦_ زارا محەمەدی
زارا محەمەدی تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی دێولان، ڕۆژی پێنج شەممە ٢ی جۆزەردانی ٢٧١٩ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر و پاش زیاتر لە سێ مانگ چارەنووسی نادیارە.
٧_ پەروین ئەدوایی
پەروین ئەدوایی خەڵکی سەوڵاوا و دانیشتووی مەریوان، ڕۆژی شەممە ٥ی گەلاوێژی ٢٧١٩ لەلایەن ھێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.