مانگی مارسی ٢٠٢٢ دوو سزای سێدارە و هەروەها سزای بەندکران بە سەر ٢٢ چالاکی سیاسی کورددا سەپاوە

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لقەکانی دادگاکانی شۆڕش و تاوانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شارەکانی کوردستان لانی کەم ٢٢ چالاکی سی

١٦ خاکەلێوە ٢٧٢٢، ١١:٢٧

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لقەکانی دادگاکانی شۆڕش و تاوانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شارەکانی کوردستان لانی کەم ٢٢ چالاکی سیاسی و مەدەنی کوردیان بە بەندکران سزا داوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی مارسی ٢٠٢٢دا، لانی کەم ٢٢ چالاکی سیاسی کورد لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دادگایی کراون کە دوو کەسیان سزای سێدارەیان بە سەردا سەپاوە و ٢٠ کەسی دیکەیان سەرجەم سزای ٦٣ ساڵ بەندکران و هەروەها یەکێکیان پێ بژاردنی بڕی ١٠ ملیۆن تمەن پارەیان بە سەردا سەپاوە.

فیرووز مووسالوو خەڵکی کۆتۆل و حاتم ئۆزدەمیر خەڵکی باکووری کوردستان دوو بەندکراوی سیاسی کە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپاوە و هەروەها عەزیز قادرتاج مامۆستای قوتابخانەکانی شنۆ سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

زیاترین سزاکان کە ١٥ حاڵەتە لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی شنۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر ڕەزایی بە سەر چالاکانی کورد سەپاوە.


جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان

چالاکی سیاسی: ٢٢ حاڵەت کە دەکاتە ١٠٠٪ی کۆی حاڵەتەکان
چالاکی مەدەنی: هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە
چالاکی مەزهەبی: هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە


جیاکردنەوە بەپێی پارێزگاکان

کرماشان: هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە
سنە: هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە
ئورمیە: ٢٢ حاڵەت
ئیلام: هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە


ئەو دادگایەی کە سزاکەی سەپاندووە

لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی شنۆ: ١٥ حاڵەت
لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دووی شنۆ: ٣ حاڵەت
لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئورمیە: ٢ حاڵەت
لقی دووی دادگای شۆڕشی ئورمیە: ١ حاڵەت
لقی یەکی دادگای شۆڕشی خۆی: ١ حاڵەت


ناوی ئەو چالاکانە کە سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە بە شێوەی خوارەوەیە؛

١_ فیرووز مووسالوو خەڵکی کۆتۆل سزای سێدارە
٢_ شیڕزاد شەوقی قاسملوو خەڵکی ئورمیە سزای ٣ ساڵ بەندکران
٣_ ئەمین ئێرانی زادە خەڵکی ئورمیە سزای ٢ ساڵ ٦ مانگ بەندکران
٤_ حاتەم ئۆزدەمیر خەڵکی باکووری کوردستان سزای سێدارە
٥_ مهران سولەیمانپوور خەڵکی شنۆ سزای ١٨ مانگ بەندکران
٦_ هاشم خووڕان خەڵکی شنۆ سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران
٧_ ڕەحمان ئەسەدی خەڵکی شنۆ سزای ٤ ساڵ بەندکران
٨_ فەرهاد مەعرووفی خەڵکی شنۆ سزای ٣ ساڵ بەندکران
٩_ جلال قادرزادە خەڵکی شنۆ سزای ٣ ساڵ بەندکران
١٠_ عوبەید ئەنوەری خەڵکی شنۆ سزای ٢ ساڵ بەندکران
١١_ ڕێبوار چارەکداری خەڵکی شنۆ سزای ١ ساڵ بەندکران
١٢_ ڕەحمان یووسفی خەڵکی شنۆ سزای ٥ ساڵ بەندکران
١٣_ کەماڵ قۆیتاسی خەڵکی شنۆ سزای ٥ ساڵ بەندکران
١٤_ محەممەد خالید حەمزە پوور خەڵکی شنۆ سزای ٥ ساڵ بەندکران
١٥_ ئەبووبەکر میناپاک خەڵکی شنۆ سزای ٥ ساڵ بەندکران
١٦_ عەزیز قادرتاج خەڵکی شنۆ سزای ٣ ساڵ بەندکران
١٧_ سەلیم شەریفی خەڵکی شنۆ سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران
١٨_ یووسف ئەمینی خەڵکی شنۆ سزای ٢ ساڵ بەندکران
١٩_ ئومێد مەعرووف خەڵکی شنۆ سزای ٢ ساڵ بەندکران
٢٠_ ئەیووب مووسا خەڵکی شنۆ سزای ٨ ساڵ بەندکران و پێ بژاردنی ١٠ ملیۆن تمەن
٢١_ هاوڕێ خاڕەزم خەڵکی شنۆ سزای ٦ مانگ بەندکران
٢٢_ سیامەند خاڕەزم خەڵکی شنۆ سزای ٦ مانگ بەندکران
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە