هەنگاو: کرێکارێکی کوردی خەڵکی کامیاران، کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە دواکەوتنی مووچەکەی، لە شوێنی کارەکەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەر دا بوو، گیانی لەدەست داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”،  بیژەن قەڵوەزی، کرێکارێکی کوردی تەمەن تەمەن ٤٦ ساڵی خەڵکی کامیاران لە ڕاۆژانی ڕابردوودا بە نیشانەی دواکەوتنی مووچەکەی لە نووسینگەی کارەکەی ئاگری لە جەستی بەر.

بەپێی هەمان سەرچاوە ئەو کرێکارە کوردە پاش سێ ڕۆژ مانەوە، سەرەنجام ڕۆژی دووشەممە ( ٢٢ی ڕێبەندان . ١١ فوریە)، بەهۆی زۆریی ڕێژەی سووتانەکەی لە نەخۆشخانەی سنە گیانی لەدەست داوە.

ئەو کرێکارە تەمەن ٤٦ ساڵە لە کارگەی قیری کامیاران سەرقاڵی کار بووە، کە بۆ وەرگرتنی مووچەی ١١ مانگی خۆی کە پێی نەدرابوو، سەردانی نووسینگەی بەرپرسی کارگەکەی کردبوو، پاش ئەوەی وەڵامی نەدراوەتەوە، هەر لەوێ ئاگری لە جەستەی خۆی بەر داوە.

بە گوتەی شایەتحاڵان ئەو خاوەن کارە هەڵسوکەوتی نابەجێی لەگەڵ کردووە و لەپێش چاوی چەند کرێکاری دیکەوە سووکایەتیی پێ کردووە.

بیژەن قەڵوەزی خێزاندار و خاوەنی پێنج منداڵ بووە کە ماوەی ٢٣ ساڵ بووە لەو کارگەیە ئیشی کردووە.

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

خوێندکارێکی دەستبەسەرکراوی کورد لە مافی چاوپێکەوتن بێبەش کرا

هەنگاو: سەعید ئێقباڵی، خوێندکاری دەستبەسەرکراوی کوردی خەڵکی کرماشان،