هەنگاو: ٨ کرێکاری کورد لە شاری ئەهواز بە هۆی تەقینەوەی گاز بریندار و رەوانەی نەخۆشخانە کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، شەوی دووشەممە (٢٣ ڕێبەندان/ ١٢ فوریە) بە هۆی تەقینەوەی گاز لە کارگەیەکی پیشەیی دا، ٨ کرێکاری کوردی خەڵکی سەوڵاوا بریندار بوون.

ناسنامەی ئەم کرێکارانە بەم شێوەیەی کە لەلایەن هەواڵنێری ”هەنگاو“ ئاشکرا بووە بە شیوەی خوارەوەتەخوارەوەیە؛

١ـ عەتا داراشی تەمەن ٣٨ ساڵ ٢ـ  زانیار داردان تەمەن ٢٣ ساڵ  ٣ـ عەدنان سەعیدی تەمەن ٢٤ ساڵ ٤ـ نەریمان داردان تەمەن ١٩ ساڵ  ٥ـ محەمەد کەریم ٦ـ  آرێز( برای محەمەد کەریم) ٧ـ عەبدورەحمان کەریمی ٨ـ  محمد یوسفی

ئەم ٨ کەسە  ئێستا لە یەکێک لە ناوەنەدە دەرمانییەکانی  شاری ئەهواز لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دان.

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

خوێندکارێکی دەستبەسەرکراوی کورد لە مافی چاوپێکەوتن بێبەش کرا

هەنگاو: سەعید ئێقباڵی، خوێندکاری دەستبەسەرکراوی کوردی خەڵکی کرماشان،