هەنگاو:یەکێک لە هاوڵاتیانی شاری مەریوان کە پێشتر حوکمی بەندیخانەی بەسەردا سەپێندرابوو، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی چوارشەممە (٦ بەفرانبار / ٢٧ دێسامبر)، نەجمەدین فەرەجی هاووڵاتی مەریوانی کە پێشتر لەلایەن دادگایی شۆرشی شاری مەریوان بە تاوانی ”چالاکی دژی تەناهی نەتەوەیی“ سزایی ١٥ مانگ بەندیخانەی بەسەر دا سەپێنرابوو، دەستبەسەر و رەوانەی بەندیخانە کرا.

نەجمەدین فەرەجی خەڵکی ئاوایی ”لەنج ئاوا“ مەریوان و لە ڕێکەوتی ٢ی پووشپەری ساڵی ١٣٩٥ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێران دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان گوازرایەوە.

ناوبراو دوایی دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا و لە کۆتاییدا دادگای شۆرشی شاری مەریوان حوکمی ١٥ مانگ بەندیخانەی بەسەردا سەپێنرا.

ئەو بەندکراوە کوردە ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندی شاری مەریوان ڕاگیراوە.

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

سنە / بەندکراوێکی دیکە بە شێوەی گوماناوی گیانی لە دەست دا

هەنگاو: بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە