هەنگاو: حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی دیکەی کورد لە بەندیخانەی کرماشان جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی دووشەممە (٢٧ی سەرماوەز /١٨ی دێسامبر)، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد بەناوی ”مێهرداد محەممەدی“ لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشاه بەڕێوە چووە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە شاری کرماشان لەو بارەوە ڕایگەیاند کە مێهرداد محەممەدی تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی کرماشان بووە، کە لە ٧ ساڵ پێشەوە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیراوە.

مێهرداد محەممەدی ساڵی ١٣٨٩ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و هەر ئەو ساڵە لەلایەن دەزگای دادوەریی حکومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی ”کوشتنی ئەنقەست“ حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو.

لەسێدارە دانی ئەو هاووڵاتییە کوردە لە بەندیخانەی دێزڵئاوا لە حاڵێکدایە کە دووشەممەی حەفتەی ڕابردووش (٢٠ی سەرماوەز / ١١ دێسامبر)، حوکمی سێدارەی ٥ هاووڵاتیی دیکەی کورد لەو بەندیخانەیە جێبەجێ کرابوو.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ناسننامەی یەکێک لەو کەسانەی ”کەیکاووس ئاشووری“ ڕاگەیاندبوو.

ئەو پێنج هاووڵاتییە کە هەتا ئێستا ناسنامەی ٤ کەسیان ئاشکرا نەبووە، بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لەسەرەتای بەهارەوە هەتا ئێستا حوکمی سێدارەی ١٢ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان بەڕێوە چووە.

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

سنە / بەندکراوێکی دیکە بە شێوەی گوماناوی گیانی لە دەست دا

هەنگاو: بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە