لە مارسەوە هەتا مارس، دەستبەسەرکرانی ٣٥ چالاکی ژن لە کوردستان و سەپاندنی سزای بەندکران بە سەر ١٢ چالاکی دیکە

هەنگاو: لە بەرەبەری ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان ڕاپۆرتێکی ئاماری لە سەر پێشێلکاری حکومەتی مافەکانی ژنان لە کوردستان ئامادە

١٦ ڕەشەمە ٢٧٢١، ٠١:٠٩

 

هەنگاو: لە بەرەبەری ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان ڕاپۆرتێکی ئاماری لە سەر پێشێلکاری حکومەتی مافەکانی ژنان لە کوردستان ئامادە کردووە کە دەرخەری ئەوەیە کە ئەو پێشێلکارییانە بە نیسبەت ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای مارسی ٢٠٢١ هەتا مارسی ٢٠٢٢، لانی کەم ٣٥ چالاکی ژنی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و هەر لەو ماوەدا ١٢ چالاکی ژنی کورد لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

 

دەستبەسەرکرانی ٣٥ چالاکی ژن

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە کۆی ئەو ٣٥ چالاکە ژنە کە لەو یەکساڵەدا دەستبەسەر کراون ٢ کەسیان خوێندکاری زانکۆ و ٥ کەسیان مێرمنداڵ و تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.

هەروەها، زیاترین چالاکی ژن لە پارێزگای سنە دەستبەسەر کراون کە ١٩ حاڵەت بووە و ٢٦ حاڵەتی دەستبەسەرکرانەکان کە دەکاتە ٧٤٪ی کۆی دەستبەسەرکراوەکان بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکومەت دەستبەسەر کراون.

 

بۆ بینینی لینکی هەواڵەکان و خوێندنەوەی زانیاری زیاتر کرتە لە سەر ناوەکان بکەن.

گوڵاڵە مورادی ، سەفیە مامووشی پوور ، مەرزیە غولاموەیسی ، ویان محەممەدی ، گەشین (ناوبانگ نادیار)، فەرانەک جەمشیدی، سوریا حەقدووست ، ژینا حەسەنی مقەدەم ، ناهید کەمانگەر، ئایدا نیک سیرەت، عەزیمە ناسری، کەژاڵ ئەمینی، چرۆ ئەحمەدی، نەسرین کیانپوور، تارا ئەحمەدی، سونیا کەریمی، پەریا فەتحی، خەدیجە مەهدی پوور، میترا تەقی پوور، مریەم سادقی، سوعدا خەدیر زاده، فاتمە کەریمی، شەرارە ئیسماعیلی، چینی شەریفی بۆکانی، کەژال نەسری، مەریەم حەق گوو، ئەژین ڕەحمانی، زارا محەممەدی، شنە ئەحمەدی، سۆما شاپەری، مەهسا محەممەدی، زەمانە زێویە، ئارەزوو لەتیفی، گوزەل حاجی زاده ، واران محەممەد نەژاد.

 

جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان

چالاکانی سیاسی: ٢٦ حاڵەت کە دەکاتە ٧٤٪ی کۆی حاڵەتەکان.

چالاکانی مەدەنی: ٥ حاڵەت کە دەکاتە ١٤.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.

چالاکانی مەزهەبی: ٤ حاڵەت کە دەکاتە ١١.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای ئیلام: ٣ حاڵەت

پارێزگای کرماشان: ٤ حاڵەت

پارێزگای سنە: ١٩ حاڵەت

پارێزگای ئورمیە: ٩ حاڵەت

 

سەپاندنی سزای بەندکران بە سەر ١٢ چالاکی کورد

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە مارسی ٢٠٢١ هەتا مارسی ٢٠٢٢، لانی کەم ١٢ چالاکی ژنی کورد لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سەرجەم سزای ٢٤ ساڵ و ٧ مانگ و ١ ڕۆژ بەندکران و هەروەها ٣ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراویان بەسەردا سەپاوە.

لەو ژمارەیە ١٠ کەسیان بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و دوو کەسیان بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە و زیاترین چالاکی ژن بە ٤ حاڵەت لە پارێزگای سنە سزایان بە سەردا سەپاوە.

هەروەها یەکێک لەو چالاکانە کە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپاوە بە ناوی ڕۆیا مەحیەدینی خەڵکی پاوە تەمەنی ١٨ ساڵ بووە.

 

بۆ بینینی لینکی هەواڵەکان و خوێندنەوەی زانیاری زیاتر کرتە لە سەر ناوەکان بکەن.

غەزەل مەعسووم شاهی ، فەرانەک جەمشیدی ، سنوور تامارا ، سومەیە کارگەر ، ڕۆیا جەلالی، فاتمە کەریمی ، خەدیجە مەهدی پوور، عەزیمە ناسری ، مریەم سادقی، شنە ئەحمەدی ، ڕۆیا مەحیەدینی ، ئەژین ڕەحمانی.

 

جیاکردنەوە بەپێی تۆمەتەکان

چالاکانی سیاسی: ١٠ حاڵەت

چالاکانی مەدەنی: ٢ حاڵەت

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای سنە: ٤ حاڵەت

پارێزگای کرماشان: ٣ حاڵەت

پارێزگای ئیلام: ٣ حاڵەت

پارێزگای ئورمیە: ١ حاڵەت

باکووری کوردستان: ١ حاڵەت

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە